ئای چاوان مەڕێژه
ئەی چاو ڕەشەکەم
لە دارەی دونیا ( تخوا )
دڵ بە کێ خۆش کەم ؟
دووری دووریتە
هەر نایەیتەوە
حاڵم بپرسی ( شله )
ئاشتم کەیتەوە ...
سەر خە سەر باڵم
خەوت لێ کەوێ
قەزایی دووری تۆ ( تخوا )
با لە من کەوێ
من خۆم ئەزانم
چەن تۆم خۆش ئەوێ
تۆ لە ناو دڵمایی ( گیانە )
چۆن دڵ بسرەوێ
ئایی لە دڵم پرسی
چیه چیت ئەوێ
بیری تۆ ئەکا ( نازار )
بۆیە ناسرەوێ
ئەڕۆیی بۆ سەفەر
خوا یارت بێ
سەرم سەر گەردی ( ڕۆڵە )
ڕێی هەوارت بێ
سەر خە سەر باڵم
خەوت لێ کەوێ
قەزایی دووری تۆ ( تخوا )
با لە من کەوێ
من خۆم ئەزانم
چەن تۆم خۆش ئەوێ
تۆ لە ناو دڵمایی ( گیانە )
چۆن دڵ بسرەوێ
خیلی عالیه
نظر خود را بنویسید