این سایت در ستاد ساماندهی ثبت شده و تابع قوانین جمهوری اسلامی میباشد.

ناصر رزازی با بچین بو بانه

دانلود آهنگ قدیمی با بچین بو بانه از ناصر رزازی

Naser RazaziBa Bechin Bo Bana

Download Music By Naser Razazi Called Ba Bechin Bo Bana

ناصر رزازی با بچین بو بانه

برای دانلود آهنگ با کیفیت 128 و 320 به ادامه مطلب مراجعه کنید…

3/5 - (4 امتیاز)

متن آهنگ با بچین بو بانه با صدای ناصر رزازی:


ئەرێ با بچین بۆ بانە بۆ بناری کێلێ
بۆ وردە بێچوو بۆ پای گێلگێلێ
بۆ وردە بێچوو بۆ پای گێلگێلێ


ئەرێ خۆشە نەخۆش بی یارت بتشێلێ
خۆشە نەخۆش بی یارت بتشێلێ
باوەشێنت کا لە پای گێلگێلێ
باوەشێنت کا لە پای گێلگێلێ


ئەرێ ناسکۆڵە گیان مەگری
چاوکاڵە گیان مەگری
ناسکۆڵە گیان مەگری
خڕخۆڵە گیان مەگری
ئای دەنێرم بۆت بێ
شەدە و گوارە و هەوری
های دەنێرم بۆت بێ
شەدە و گوارە و هەوری


ئەرێ دەڵێن لە بانە شەدە هەرزانە
وەی دەڵێن لە بانە شەدە هەرزانە
شەدە قابیلی باڵابەرزانە


ئەرێ وەی شەدەیێک هاتوە
لەیلەکەم وەی چاوەکەم وەی دیدەکەم لە بۆکان باوە
عەمر و عەزیزم لە سەری ناوە
عەمر و عەزیزم لە سەری ناوە


ئەرێ ناسکۆڵە گیان مەگری
خڕخۆڵە گیان مەگری
ناسکۆڵە گیان مەگری
خڕخۆڵە گیان مەگری
جا وەرە سەر قەبرم
بە دڵ و بە گیان بگری
جا وەرە سەر قەبرم
بە دڵ و بە گیان بگری


ئەرێ لە بیرم ناچێ شەوەکەی سەر جۆ
عەزییەت کردن من مەکە و لاڵەی تۆ
دەم لە ناوی دەم دەس لە بان لیمۆ
دەم لە ناوی دەم دەس لە سەر لیمۆ


چاوڕەشە گیان مەگری
خڕخۆڵە گیان مەگری
چاوڕەشە گیان مەگری
خڕخۆڵە گیان مەگری
جا وەرە سەر قەبرم
بە دڵ و بە گیان بگری
جا وەرە سەر قەبرم
بە دڵ و بە گیان بگری


ئەرێ چاوت ئەستێرەی دیدەکەم وەی ڕۆحەکەم ئا عەزیزەکەم ڕوو لە کۆ دەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی باڵای تۆ دەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی باڵای تۆ دەکا


ئەرێ وەی شەماڵ بیشانێ یەخەی کەتانت
شەماڵ بیشانێ یەخەی کەتانت
گەرماکەی گەرمەسێر دەرچێ لە گیانت
بمکە بە دەرزی بۆ سەر مەمکانت
بمکە بە دەرزیی چۆخەی مەمکانت


دەبێنە بێنە ئازیزم دەمەکەو بێنە
دەبێنە بێنە ئازیزم دەمەکەو بێنە
دڵداری خۆشە نازەنین دڵم مەشکێنە
دڵداری خۆشە ئازیزێ دڵم مەشکێنە


ئەرێ وەی خودا خودامە نازەنین بتبینم جارێ
وەی خودا خودامە نازەنین بتبینم جارێ
کێ تەفرەی داوە ئازیزم بەردی لێ بارێ
کێ تەفرەی داوە ئازیزم بەردی لێ بارێ


وەی بێنە بێنە ئازیزم دەمەکەو بێنە
وەی بێنە بێنە ئازیزم دەمەکەو بێنە
دڵداری خۆشە نازەنین دڵم مەشکێنە
دڵداری خۆشە ئازیزێ دڵم مەشکێنە


ئەرێ وەی شەدەی دەهاتۆ ئازیزم وەی دیدەکەم ئاخ چاوەکەم دەی ڕۆحەکەم لە بۆکان باوە
عەمر و عەزیزم لە سەری ناوە


دەبێنە بێنە ئازیزم لێوەکەت بێنە
دەبێنە بێنە ئازیزم لێوەکەت بێنە
دڵداری خۆشە نازەنین دڵم مەشکێنە
دڵداری خۆشە ئازیزێ دڵم مەشکێنە

00:00
00:00
قدیمی بدون نظر

نظر خود را بنویسید

نظر شما پس از تایید مدیریت درج خواهد شد

این سایت از اکیسمت برای کاهش هرزنامه استفاده می کند. بیاموزید که چگونه اطلاعات دیدگاه های شما پردازش می‌شوند.

هنوز نظری ثبت نشده است ، اولین نفری باشید که نظر میدهید !