این سایت در ستاد ساماندهی ثبت شده و تابع قوانین جمهوری اسلامی میباشد.

کامران عمر ممکوشه

دانلود آهنگ ممکوشه از کامران عمر

Kamran OmarMamkosha

مەمکوژە تۆ گەردەنی خۆت  /   ڕووت لە زولفان دەرخەوە
ئەی سەبای ساڵحان ئەتۆ  /  بکەی ئەم شەوە ڕۆژ بێتەوە

4.3/5 - (6 امتیاز)
مەمکوژە تۆ گەردەنی خۆت ڕووت لە زولفان دەرخەوە

ئەی سەبای ساڵحان ئەتۆ بکەی ئەم شەوە ڕۆژ بێتەوە

تاقەتم چوو ئارەقی گەردنت بە زولفان ون مەکە

ئەی ستارەی سوبحدەم ئەوشۆکە زووتر دەرکەوە

سووتبووم خۆم دا پەنای زولفت دەمێک ئاسوودە بم

ڕووت نیشان دام باز لە سایەی تۆوە ئاورم گرتەوە

زولفت ئەفشان کرد و پەنھان بووی و دونیات کردە تەم

خۆت وەدەرنا عالەمت سووتاند و ئاورت کردەوە

با بە ھەویای پایبووسیت عومری من کۆتا نەبێ

مەیخە پشت گوێ، مەرگی من، بێ زولفەکانت بەردەوە

ئولفەتی زولفت چییە قوربان لەگەڵ ڕوخساری تۆ؟

خۆ بە ھیچ دینێکی نابێ کوفر و ئیمان پێکەوە

ھاتە سەر خەندە کە من سوڵتانی حوسن و دڵبەرم

غایەتی سووڕەت نومای ڕۆژی جەماڵی من شەوە

بای سەبای بەرقەع گوشا بوو؟ یا ئەتۆ بووی خۆت نواند؟

یا نە ڕیزوان دەرکی گوڵزاری بەھەشتی کردەوە؟

من لەبەر عەکسی نیگاھت کەوتووم ھۆشم نییە

چاوەکەی تۆ ھەر نەخۆشە یا نە سەرخۆشی خەوە؟

خارق العاداتی زولف و خاڵ و خەندەی زاری تۆ

میشک و عەنبەر، شەھد و شەککەر، لەعل و گەوھەر پێکەوە

زولفی لادا تا دیار بێ جاعیلی لەیل و نەھار

ڕووی وەدەرنا تا بزانن خالق الأصباح ئەوە

نەوڕەسیدەی نەخلی باڵای شەرحی حەرفی وەحدەتە

نەور و نەکھەت، نوور و زوڵمەت، نار و جەننەت پێکەوە

وەک سەری زولفت دەبێ کێ بێ حیسابی تێک نەچێ

گەر بە ناز تۆ بێیە پەی مەحشەر بە چاوی مەستەوە؟

چم لە ئوممێدی بەھەشت و بیمی دۆزەخ داوە من؟

دۆزەخی من ھەر فیراقە، جەننەتم وەسڵی ئەوە

لێوەکەت عومرم بوو شەرتت کرد بە دڵ جارێکی دیش

وەختە بوو بمرم وەرە عومری دوبارەم پێ بدەوە

خۆش بە ناز ڕامەبرە، قوربان، ئیلتیفاتێکت ھەبێ

دادخواھ زۆر کەوتوون نەختێ سەمەندت بگرەوە

تاقی ئەبرۆت دەرخە شادم کا ھەتا قوربانی بم

عیدی قوربان چونکی شەرتی ڕوئیەتی ماھی نەوە

داخۆ چ بکا پاش خەت و خاڵان سەفی موژگان بە ناز؟

لەشکری تورکان ئەوا ھات و فەڕەنگی پێشڕەوە!

ئاھ و ناڵەی بێقەراریم عالەمی خستۆتە جۆش

گوڵ بەناز پەروەردەیە ئەی دڵ دەمێکی بسرەوە

من لە سەر خاکی دەری یاری سەفەرکەردە نەمام

نامرم ئەھلی بەھەشتم گەر ژیانم بێتەوە

تۆ ھەڵستای بەو دەمە ڕۆحی وەفاییت زیندە کرد

با قیامەت کەس نەڵێ ھەر یێکە توخودا ھەستەوە
00:00
00:00
غمگین ، قدیمی ، کردستانی بدون نظر

نظر خود را بنویسید

نظر شما پس از تایید مدیریت درج خواهد شد

این سایت از اکیسمت برای کاهش هرزنامه استفاده می کند. بیاموزید که چگونه اطلاعات دیدگاه های شما پردازش می‌شوند.

هنوز نظری ثبت نشده است ، اولین نفری باشید که نظر میدهید !